منداڵێک لە مووسڵ بەهۆی پەلاماری سەگی بێلانە گیانی لەدەستدا

شەیری بکە لە:
منداڵێک لە مووسڵ بەهۆی پەلاماری سەگی بێلانە گیانی لەدەستدا

دیمەنێک لە شاری مووسڵ. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەینەوا پشتڕاستی کردووەتەوە، منداڵێکی بچووک بەهۆی پەلاماری سەگی بێلانە لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ گیانی لەدەستدا.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو سەرچاوە پزیشکییە بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، "منداڵەکە لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی شەلالەت لە نزیک بایبۆختی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ هێرشی کراوەتە سەر لەلایەن سەگی بێلانەوە و بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار دەبێت و دەستبەجێ دەگەێنرێتە ناوەندێکی پزیشکی و سەرەڕای هەوڵی زۆر بۆ ڕزگارکردنی، گیانی لەدەستداوە".

زانیاریی زیاتر: لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هێرشی سەگی بێلانە لە ناوچە جیاوازەکانی مووسڵ دووبارەبووەتەوە و چەندین منداڵ و ژنی بریندارکردوون، ئەمەش ناڕەزایی ڕای گشتیی لێکەوتووەتەوە و خەڵکەکە داوای چارەسەرکردنی بەپەلەی ئەم دیاردەیە دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ