کۆشکی کرێملن: کۆبوونەوەی پووتین و ترەمپ حەوت کاتژمێر دەخایەنێت

شەیری بکە لە:
کۆشکی کرێملن: کۆبوونەوەی پووتین و ترەمپ حەوت کاتژمێر دەخایەنێت

دۆناڵد ترەمپ, سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

بڕیارە کۆبوونەوەی لووتکەی ئەمریکا و ڕووسیا بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پووتین لە ویلایەتی ئالاسکای ئەمریکا بەڕێوەبچێت، بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانیشیان پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا دەبێت.

وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی ئەمریکا و خودی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامن، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران سەرباز لە هەردوولا و ئاوارەبوونی هەزاران کەس.

لێدوانی فەرمی: دمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملن ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی پووتین و ترەمپ لە ویلایەتی ئالاسکا شەش بۆ حەوت کاتژمێر دەخایەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ڕووسیا بەڕێوەدەچێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ