دوای لووتکەی ئەلاسکا ترەمپ و زێلێنسکی کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
دوای لووتکەی ئەلاسکا ترەمپ و زێلێنسکی کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ئۆکراینا لە واشنتن

ئاڤا نیوز

دوای کۆبوونەوەی لووتکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و هاوتا ڕووسییەکەی بڕیارە ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرایناش کۆببێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی:  ڕۆژی هەینی 15-8-2025، کۆوبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا بە یاوەریی شاندی باڵای هەردوو وڵات لەسەر پرسی ئۆکراینا و چەند پرسێکی دیکە  بەڕێوە چوو لە دوای کۆبوونەوەکەش هەردوو لایەن ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسف کرد و هەر لەسەر هەمان پرس بڕیارە ترەمپ لەگەڵ زێلێنسکی کۆببێتەوە.

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند:  سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی "خاڵە سەرەکییەکانی"  گفتوگۆکانی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا ئاگاداری کردوومەتەوە و ڕۆژی دووشەممە 18-8-2025، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەرەو واشنتن دەچم'.

زانیاریی زیاتر: لە بارەی پرسی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، زێلێنسکی گوتی، ''لەگەڵ ترەمپ تاوتوێی کۆتاییهێنان بە شەڕ و کوشتن دەکات''.

ئەمەش بزانە: لە کۆبوونەوەی لووتکەی ئەلاسکا بەهیچ شێوەیەک باس لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ترەمپ و پووتین و زێلێنسکی نەکرا .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: