زیاکردنی ناوی منداڵ لە فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
زیاکردنی ناوی منداڵ لە فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات

کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک

ئاڤا نیوز

بڕیارە دوای تەواوبوونی وادەی پرکردنەوەی فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی، خزمەتگوزارییەکانی وەکو زیادکردنی ناوی منداڵ و گواستنەوەی فۆرمی خۆراک لە نێوان پارێزگاکان دەستپێبکاتەوە.

وینە گەورەکە: پرۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراک لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستپێکردووە، سەرجەم پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، زیاتر لە دوو مانگە لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، کۆتا وادەی 25-8-2025 دوای ئەو وادەیە بڕیارە خزمەتگوزارییەکان دەستپێبکات.

لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامێل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پرۆسەی پرکردنەوەی فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە کۆتا وادەی 25-8-2025 لە دوای ئەو وادەیە ئامادەکاری دەکرێت بۆ کاراکردنی خزمەتگوزارییەکانی دیکە.

زانیاریی زیاتر: کۆی گشتیی ڕێژەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان فۆرمی ئەلیکترۆنیان پڕکردۆتەوە 83%ـی تێپەڕ کردووە، بڕیارەی دوای 1-9-2025 خزمەتگوزارییەکانی زیادکردنی ناوی منداڵ و جیاکردنەوەی فۆڕمی خۆراک، ئەوانەی هاوسەرگیریان کردووە، زیادکردنی تاک و گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک دەستپێبکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبەرامبەر هەر مامەڵەیەک لە فۆڕمی خۆراک بڕی 11 هەزار دینار وەردەگیرێت، پارەکە لەڕێگەی کارتی بانکی ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ