لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا دوو هەزار گەنجی هەولێر دەبن بە ئەندامی پارتی

شەیری بکە لە:
لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا دوو هەزار گەنجی هەولێر دەبن بە ئەندامی پارتی

لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان

ئاڤا نیوز


لە 79ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوو هەزار گەنجیی شاری هەولێر، لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا بوون بە ئەندامی حیزبەكە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 16ـی ئابی 2025، پارتی دیموكراتی كوردستان مۆمی 79ـەمین ساڵەی دامەزراندنی دادەگیرسێنێت، لە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان بەم بۆنەوە، مەراسیم و چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت و بۆ یادی دامەزراندنی گەورەترین حیزبی كوردستان ئاهەنگ دەگێڕدرێت.

لێدوانی فەرمی: زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لە سنووری لقی دووی پارتی كە سەنتەری شاری هەولێر دەگرێتەوە، دوو هەزار گەنج شەڕەفی ئەندامێتییان لە پارتی دیموكراتی كوردستان وەرگرت.

زانیاریی زیاتر: بەرپرسی لقی دووی پارتی ئاماژەی بەوەشكرد، زیادبوونی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی ئەندامبوونی كوردستانییان لە پارتی، نیشانەی هەمیشە نوێبوونەوەی ئەو حیزبەیە لە پاڵ هەبوونی سەركردایەتییەكی سیاسیی بەهێز كە لە خودی سەرۆك بارزانی ڕەنگ دەداتەوە و ئەم دوو خاڵەش؛ نهێنی مانەوە و بەردەوامبوونی پارتین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ