ئێران سوپاسی عێراق دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران سوپاسی عێراق دەکات

ئێران لەبەرامبەر میوانداری زیارەتکاران سوپاسی عێراق دەکات

ئاڤا نیوز

کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی دەوڵەت و گەلی عێراق دەکات، ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن و گەڕانەوەی زیارەتکاران.

وێنە گەورەکە: ساڵانە ملیۆنان زیارەتکار لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی جیهانەوە بەرەو شاری کەربەلا بەڕێدەکەون بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن. 

پەیامی فەرمی: پەیامەکە لەسەر زاری باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ڕۆژی شەممە 16ی ئابی 2025، گەیەنرا و تێیدا ستایشی میوانداری و بەخشندەیی خەڵکی عێراقی کردووە. باڵیۆزی ئێران وتی: "لەو ڕێگایەی کە بە کەربەلا کۆتایی دێت، خۆشەویستی مانا وەردەگرێت و دڵسۆزی بەرجەستە دەبێت... لەنێو هەموو دیمەنە جوانەکانی ئەربەعیندا، وێنەی دڵە پاکەکانی خەڵکی عێراق یەکێکن لە جوانترین وێنەکان."

- "ئێوە خاوەن مەوکب و میواندارێکی بێ نمایش بوون. لەم ڕێڕەوە نوورانییەدا، کە ڕێڕەوی دەرکەوتنی مەهدیی چاوەڕوانکراوە، تەنیا ماڵەکانتان نەکردەوە، بەڵکو دڵتان بۆ زیارەتکاران کردەوە و واتای بەخشندەیی و سەخاوەتتان فێری جیهان کرد."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندبوو، پێشوازیی لە 4 ملیۆن و 100 هەزار زیارەتکار لە 140 وڵاتی جیاوازەوە کراوە، هەر ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند لە چوارچێوەی پرۆسەی گەڕانەوەی زیارەتکاراندا، پێشوازییان لە گەڕانەوەی 3 ملیۆن زیارەتکار کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ