نۆ هاووڵاتیی کورد لە ئێران دەستگیر دەکرێن و ژیانیان لە مەترسیدایە

شەیری بکە لە:
نۆ هاووڵاتیی کورد لە ئێران دەستگیر دەکرێن و ژیانیان لە مەترسیدایە

دەستگیرکردنی هاووڵاتییان لە ئێران

ئاڤا نیوز

کۆماری ئیسلامیی ئێران نۆ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی هاوکاری ئیسرائیل دەستگیر دەکات و دەیانگوازێتەوە بەندیخانەیەکی تاران، تاوەکو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

وێنە گەورەکە: دوای تەواوبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، دەیان کەس لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل و تێکدانی ئاسایشی وڵاتەکە دەستگیر کراون و خراونەتە زیندانەوە، بە جۆرێک چارەنووسی بەشێکیان نادیارە، لە ڕۆژانی ڕابردووشدا نۆ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی یارمەتیدانی ئیسرائیل دەستگیر کراون.

لێدوانی فەرمی: ئەرسەلان یار ئەحمەدی، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤای ڕاگەیاند، ماوەی نۆ ڕۆژە، نۆ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی ئەحمەد گوڵستانی، محەممەد گوڵستانی، بێهزاد گوڵستانی، موحسین گوڵستانی، ئیحسان گوڵستانی، مێهران گوڵستانی، فەرزاد مستەفازادە، حەمید مستەفازادە و شۆڕش مستەفازادە کە ئەندامی دوو بنەماڵەن و خەڵکی گوندی «نۆجەوان» سەر بە سۆمای برادۆستن، لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بە بەکارهێنانی تووندوتیژی لە ورمێ دەستبەسەرکران.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی ئەرسەلان یار ئەحمەدی، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ئەو کەسانە لەبەردەستدا نییە، هەوڵی بنەماڵەکانیشیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەلامەتییان بێ ئاکام ماوەتەوە.

زانیاریی زیاتر: پاش هەڕەشە و لێدانێکی زۆر، هێزەکانی سوپای پاسداران ئەم هاووڵاتییانەیان گواستووەتەوە بەندیخانەیەکی تاران، هەموویان بە «هاوکاریی ئیسرائیل» تۆمەتبار کراون.

باکگراوند: لە ماوەی 12 ڕۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، زیاتر لە 21 هەزار کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ