دادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكی لە دژی كارەبای 24 كاتژمێری  ڕەتكردەوە

شەیری بکە لە:
دادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكی لە دژی كارەبای 24 كاتژمێری  ڕەتكردەوە

لۆگۆی پڕۆژەی ڕووناکی و باڵەخانەی دادگای فیدراڵی

ئاڤا نیوز

دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان ڕەتکردەوە کە لە دژی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی تۆماری کردبوو. 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەكشەممە 17-8-2025، دادگای فیدڕاڵیی عێراق، سكاڵایەكی ڕەتكردەوە كە لە دژی پڕۆژەی ڕووناكی تۆمار كرابوو، كە بریتییە لە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ دانیشتووانی هەرێمی كوردستان.

زانیاریی زیاتر: سكاڵاكە لەلایەن عومەر گوڵپی، ئەندامی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری و پەرلەمانتاری پێشووی كوردستانەوە لەدژی پڕۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری لە دادگەی فیدڕاڵی تۆمار كرابوو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دادگەی فیدڕاڵی لە بڵاوكراوەیەكی فەرمیدا ئاشكرای كرد كە سكاڵاكەی ڕەتكردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ