پەتاتەی قاچاغ کاریگەری لەسەر بەبازاڕکردنی پەتاتەی ناوخۆ دروست کردووە

شەیری بکە لە:
پەتاتەی قاچاغ کاریگەری لەسەر بەبازاڕکردنی پەتاتەی ناوخۆ دروست کردووە

بەرهەمی پەتاتەی کوردستان

ئاڤا نیوز

هاوردەکردنی پەتاتەی قاچاغ لە وڵاتی ئێران، کاریگەریی لەسەر نرخ و بەبازاڕکردنی پەتاتەی ناوخۆ دروست کردووە.

وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی پەتاتەی خواردن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە چونکە پەتاتە لە پێداویستیی ناوخۆ زیاترە و بەشێکیش هەناردەی دەرەوە دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: جووتیاران نیگەرانن لە هاوردەکردنی پەتاتە بە ڕیگەی قاچاغ لە وڵاتی ئێرانەوە و باس لەوە دەکەن پەتاتە لە ڕیگەی مەرزی باشماخ هاوردە دەکرێن، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەبازاڕکردنی پەتاتەی ناوخۆ دروست کردووە.

لیدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەریوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: جووتیاران و خاوەن نووسینگەکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە ئاگادار دەکەینەوە لە هەر شوێنێک پەتاتەی قاچاغيان بینی پەیوەندیمان پێوە بکەن، دەستبەجێ ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی دەگرینەبەر.

زانیاریی زیاتر: بەرهەمی ساڵانەی پەتاتەی هەرێمی کوردستان لە نێوان 600 هەزار بۆ 650 هەزار تۆنە، ئەم بڕە پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و بەشێکیشی هەناردەی دەرەوە دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ