پێشنیازێکی نوێ بۆ ئاگربەستی غەززە پێشکەش بە حەماس دەکرێت

شەیری بکە لە:
پێشنیازێکی نوێ بۆ ئاگربەستی غەززە پێشکەش بە حەماس دەکرێت

ئاوارەبوونی ژمارەیەک هاووڵاتی کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

ناوبژیوانانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس پێشنیازێکی نوێیان پێشکەش بە حەماس کردووە و ئامانجیش  لێی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانە ناڕاستەخۆکانە لە نێوان هەردوولا.

وێنە گەورەکە: دوای چەندین کۆبوونەوە و دانوستانی ناڕاستەخۆ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس  و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەری غەززە، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان شکتیان هێناوە و شەڕ و کوشتار لەکەرتەکە بەردەوامە، لە ئێستا ناوبژیوانان هەوڵی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەدەن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەکی فەڵەستینی ڕایانگەیاند، نوێنەرانی میسر و قەتەر  دەستپێشخەرییەکی نوێیان بە ئامادەبوونی سەرۆکی چەند فراکسیۆنی فەڵەستینی بە بزووتنەوەی حەماس گەیاندووە، هاوکات داوایان کردووە لە  لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا وەڵامێک بۆ ئەو پێشنیازە ئامادە بکرێت.

ئەمەش بزانە: ئەم پێشنیازە نوێیە لە کاتێکدایە کە بزووتنەوەکە هەموو پێشنیازەکانی دیکەی پێشووی ڕەتکردووەتەوە و پێداگیرە لە مەرجەکانی خۆی بۆ ڕاگرتنی شەر لە کەرتەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ