یەکەم کاروانی سەربازی ئەمریکی بنکەی عەین ئەسەد بەجێدەهێڵێت

شەیری بکە لە:
یەکەم کاروانی سەربازی ئەمریکی بنکەی عەین ئەسەد بەجێدەهێڵێت

کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق - وێنەی میدیا عەرەبییەکان

ئاڤا نیوز

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێکردنی یەکەم قۆناغی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراقەوە بە ئاراستەی خاکی سوریا ڕاگەیاند.

وێنە گەورەکە: بەغدا و واشنتن لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی وادەیەکی فەرمی بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە وڵاتەکەدا.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی، یەکەم کاروانی سەربازیی ئەمریکا کە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی بەجێهێشتووە، لە چەندین بارهەڵگر پێکهاتبوو، پێشبینیش دەکرێت یەکەم وێستگەی کاروانەکە بەرەو خاکی سوریا بێت.

ڕێككه‌وتنكه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌: قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە لە مانگی ئەیلوولی   2025 ـەوە دەستپێدەکات و بریتییە لە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و بارەگای نێردەی هاوپەیمانان لە بەغدا، بەشێک لە هێز و کەرەستە سەربازییەکان دەگوازرێنەوە بۆ هەولێر و بەشەکەی دیکەش بۆ وڵاتی کوێت.

قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە، کشانەوەی سەربازیی تەواوەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت کە لە مانگی ئەیلوولی 2026 دەستپێدەکات و ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانان کە پێشتر نزیکەی دوو هەزار سەرباز و ڕاوێژکار بوو، بەشێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ بۆ کەمتر لە 500 کەس کەمدەکرێتەوە و لە هەولێر جێگیر دەکرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  بنکەی عەین ئەسەد لە دوای بنکەی بەلەد بە دووەم گەورەترین بنکەی ئاسمانی لە عێراقدا دادەنرێت  و وەک بارەگای سەرەکیی فیرقەی حەوتی سوپای ئەمریکا کار دەکات، بنکەکە دەکەوێتە ناحیەی بەغدادیی سەر بە پارێزگای ئەنبار.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ