
چەند چەكدارێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە عەفرین- ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
هەرچەندە ڕێکخراوی داعش پێگەکە سەرەکییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت عێراق و سووریا لەدەستداوە، بەڵام هێشتا شانە نووستووەکانی چالاکن، لە نوێترین پێشهاتدا 12 فەرماندە و چەکداری داعش لە زیندانێکی عەفرین هەڵاتوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: 12 زیندانی داعش لە زیندانێکی عەفرین هەڵاتوون، دوای ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی زیندانەکە لەبەرامبەر پێدانی پارە ڕێککەوتوون.
زانیاریی زیاتر: وەک ڕوانگەی سووریا ئاشکرایکردووە ئەو ئەندام و فەرماندانەی داعش لەگەڵ بەرپرسانی زیندانەکە بە نهێنی ڕێککەوتوون کە پۆلیسی سەربازی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كە نزیک لە تورکیا چاودێریی زیندانەکە دەکەن، بەهۆی ڕووداوەکەشەوە پۆلیسی سەربازی دوو بەرپرسی زیندانەکەی دەستگیرکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە هەریەکێک لەچەکداران و ئەندامانی داعش لەبەرامبەر ڕێگەدان بە هەڵاتنیان دەبێت هەزار بۆ سێ هەزار دۆلار بدەنە بەرپرسانی زیندانەکە.
باکگراوند: ئەو زیندانەی زیندانییەکانی داعش لێی هەڵاتوون، لەناوچەی بلبلی عەفرینە و دەکەوێتە سەر سنووری باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران