زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرکووک دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرکووک دابەش دەکرێت

پەیکەری پێشمەرگە لە شاری کەرکووک

ئاڤا نیوز

نزیکەی پێنج هەزار فەرمانبەر و مامۆستای خوێندنی کوردی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوی ئیدارەی هەرێمی کوردستان فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕکردووەتەوە، بڕیارە زەوییان بۆ دابین بکرێت و سوودمەند بن.

 

وێنە گەورەکە: مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە سەر بە یەکە ئیدارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانن لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، بەڵام لە شوێنی ئەرک و دەوامی فەرمییان پێیان نادرێت، بەڵکو لەنزیکترین سنووری شارەوانی سەر بە ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە زەوی دابین بکرێت، لەماوەیەکی نزیک وەزارەتی شارەوانی پێنج هەزار و 841 کەس لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن."

 


باکگراوند: دوای 18 ساڵ لە وەستانی،  بەهاری ساڵی ڕابردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەرکرد و  سەرووی 400 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ