هەڵبژاردن لە ژمارەیەک بنکە لە باکووری کوردستان و تورکیا گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 ئازار

دیمەنێک لە پرۆسەی دەنگدان لە تورکیا، سەرچاوە: AFP
ئاڤا نیوز
لە ژمارەیەک بنکەی دەنگدان لە باکووری کوردستان و تورکیا گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە و کوژرا و و برینداریش هەیە، سەرکردەکانیش داوا لە دەنگدەران دەکەن بەشێوەیەکی شارستانی و دوور لە تووندوتیژی بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن.
وێنە گەورەکە: لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە لە 81 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەڕووی زیاتر لە 61 ملیۆن دەنگدەردا کراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی زۆر لە بەرپرس و سەرۆکی پارتە سیاسییەکان دوای کاتژمێر نۆ چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و لە ژمارەیەک بنکەش گژی و ئاڵۆزی دروست بووە.
لێدوانە فەرمییەکان:
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی: وای بۆ دەچم ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی گەل تەواو بێت و دوای ئەم هەڵبژاردنە سەردەمێکی نوێ دێتە ئاراوە.
- ئەحمەد یەنار سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا: هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووینەداوە پێویست بەوە بکات چارەسەری بکەین.
- تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی: گەل بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات.
- ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە: داوا لە دەنگدەران دەکەم لە بەکارهێنانی چەک دوور بکەونەوە.
- ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، بەربژێری جەهەپە بۆ گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ تورکیا.
عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دێڤا: بە یەک دەنگ زۆر شت دەگۆڕێت، ئیرادەی گەل لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا دەرکەوێت.
- ئەحمەد تورک، بەربژێری دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانیی ماردین: هەوڵی ساختەکاری دەدرێت.
چی ڕووی دا؟ لە بنکەیەکی دەنگدان لە ئامەد شەڕ درووست بوو، کەسێک گیانی لەدەست دا و 12 ی دیکەش بریندار بوون.
- لە شاری ئورفای باکووری کوردستان بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی و تەقەکردن لەنێو بنکەیەکی دەنگدان، پرۆسەی دەنگدان بۆ ماوەیەک ڕاگیرا.
- لە شرناخی باکووری کوردستان لە یەکێک لە بنکەکان گرژی دروست بوو.
- لە ئەنقەرە لایەنگرانی دەم پارتی کە گەورەترین پارتی کوردییە، بە بیانووی ساختەکارییەوە گرژی و ئاڵۆزییان دروست کردووە.
- لە قەزای ئەیوبیەی شانلیورفا لە کاتی دەنگدان شەڕ و ئاڵۆزی دروست بوو و چەند کەسێك بریندار بوون.
خاڵە ئەرێنییەکان: هەموو لایەنەکان داوا لە جەماوەرەکانیان دەکەن بەشێوەیەکی شارستانی و دوور لە گرژی و بەکارهێنانی چەک بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە ساختەکاری.
باکگراوند: لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆ سەرۆکی شارەوانی 81 پارێزگا، 973 قەزا، 390 شارۆچکە و بەگشتی 50 هەزار و 336 سەرۆکی شارەوانی هەڵدەبژێردرێن، دواتر ئەوان ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا دیاری دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 35 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە بەرهەم دەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکەوێتە دەریایی سوورەوە