پرۆسەی دەنگدان لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیا کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-31

پرۆسەی دەنگدان لە بنکەیەکی دەنگدانی تورکیا. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
پرۆسەی هەڵبژاردن لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان کۆتاییهات و پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە بنکەکانی دەنگدان دەستیپێکرد.
بۆچی گرنگە؟ پارتە سیاسییەکانی تورکیا کێبڕکێ لەسەر بردنەوەی 81 گەورە شارەوانی و شارەوانی دەکەن، شەڕە گەرمەکە لەسەر گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵە کە ڕەنگە چارەنووسی سەرۆکایەتیی کۆماری داهاتووی تورکیا یەکلایی بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد یەنار، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند: "پرۆسەکە بە سەرکەوتووی کۆتاییهات و تەنیا چەند ناکۆکییەکی بچووک دروستبوو کە شایەنی باسکردن نییە؛ هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیێنرێت، بەڵام وادەکەی دیاری نەکراوە؛ بە بەشداری نوێنەری سەرجەم پارتە سیاسییەکانیش پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات.
ئەمەش بزانە: قەدەغەکردنی بڵاوکراوە سیاسییەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەسەر پارتە سیاسییەکان هەڵگیرا.
باکگراوند: ئەمڕۆ یەکشەممە بە بەشداری زیاتر لە 61 ملیۆن دەنگدەر هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەچوو کە تێیدا 34 پارتی سیاسی کێبڕکێی بەدەستهێنانی دەنگەکان دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران