ئەنجامی بەرایی؛ جەهەپە زۆرترین دەنگ و دەم پارتیش لە 10 شار یەکەمە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 نیسان

دەنگی پارتەکان بەپێی 99.82%ی دەنگەکان، گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی 99.82%ـی دەنگەكان، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا جەهەپە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، دەم پارتی لە 10 شاری باکووری کوردستان یەکەمە و ئەكرەم ئیمام ئۆغڵوش لە گەورەشارەوانی ئیستەنبوڵ براوەیە.
وێنە گەورەكە: جیاكردنەوەی دەنگەكان لە توركیا و پارێزگاكانی باكووری كوردستان بەردەوامە، بەپێی ئەنجامی 99.82%ـی دەنگەكان: جەهەپە 37.74%، ئاكپارتی 35.49%، دەم پارتی 5.68%، مەهەپە 4.98%، ئی پارتی 3.77%ـی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.
ژمارەی شارەوانییەکان: ئاکپارتی: 505 شارەوانی (12 گەورەشارەوانی)، جەهەپە: 420 شارەوانی (14 گەورەشارەوانی) مەهەپە: 184 شارەوانی، 4. دەم پارتی: 82 شارەوانی (سێ گەورەشارەوانی) یەرەپە: 60 شارەوانی (یەک گەورەشارەوانی) ئیی پارتی: 30 شارەوانی .
ژمارەکان وا دەڵێن:
بەپێی ئەنجامەكان كە لە میدیاكانی توركیا بڵاوكراوەتەوە:
ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو، بەربژێری جەهەپە: 51.9%ـی دەنگەكانی ئیستەنبووڵی بەدەستهێناوە.
موڕات كوڕەم، بەربژێری ئاک پارتی: 39.59%ـی دەنگەكانی ئیستەنبووڵی بەدەستهێناوە.
مەنسووڕ یاوەش: 60.35%ـی دەنگەكانی ئەنقەرەی بەدەستهێناوە.
تورگوت ئاڵتینۆک: 31.69%ـی دەنگەكانی ئەنقەرەی بەدەستهێناوە.
جەمیل توگای: 48.90%ـی دەنگەكانی ئیزمیری بەدەستهێناوە.
حەمزە داغ: 37.7%ـی دەنگەكانی ئیزمیری بەدەستهێناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەم پارتی هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەكان لە توركیا و باكووری كوردستان، شارەوانی 10 شاری بەدەستهێناوە كە پێكدێن لە ئامەد، وان، سێرت، ئیدیر، مێردین، جۆلەمێرگ، ئاگری، دێرسم، ئێلیهـ و مووش.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ بۆ خەڵکی ئێران: تاران چۆڵ بکەن هێرش دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران لەژێر کۆنتڕۆڵمانە