
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا هۆکاری کەمکردنەوەی متمانەی دەنگدەرانی بۆ کەموکوڕی کاربەدەستانی سەر بە پارتەکەی دەگەڕێنێتەوە و چاکسازیییەکی گەورە لە نێو ئەندامانی پارتەکەی دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی لە بالکۆنی باڵەخانەی پارتەکەی باسی لە چاککردنەوەی کەموکوڕی پارتەکەی کرد.
زانیاریی تایبەت: ئەردۆغان کەمبوونەوەی دەنگدەرانی بۆ کەموکوڕی کاربەدەستانی نێو پارتەکەی دەگەڕێنێتەوە و دەیەوێت بەشێکی باش لەوان بگۆڕێت، لەنێویاندا "وەزیری ئابووری تورکیا" کە نەیتوانیوە تاوەکو ئێستا کارێکی جددی بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە بکات.
پێدراوە ڕاستەکان: ئاڤا زانیویەتی، پلانی چاکسازی لەنێو ئاکپارتی بابەتی گەرمی نێو ئەندام و سەرکردایەتیی ئەو پارتەیە، ئەگەرچی تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە.
باکگراوند: لە ڕێککەوتی 31ـی ئاداری 2024 هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەچوو، ئەنجامەکانی بە سەرکەوتنی جەهەپ لە ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە و دەم پارتی لە 10 شاری کوردی کۆتایی هات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران