
ئاڤا دیجیتاڵ
بەهۆی ناجێگیری بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری داوە، چەندین ڕێوشوێنی نوێ لەپێناو سەقامگیری دینار بەرامبەر دۆلار بگرێتەبەر، بەمەش ئێستا لە زۆرینەی کۆمپانیاکان مامەڵەکان بە دینار لە بری دۆلار دەکرێن.
بۆچی گرنگە: ناجێگیری بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانی نیگەران کردووە، لەبەر ئەم هۆکارەش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری ئەوەی دەرکرد پێویستە مامەڵەکان بەشێوەیەکی گشتی بە دینار بکرێن، ئەمەش لەبەر کارئاسانی هاووڵاتییان.
لێدوانى فەرمیی: ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا میدیا گوتی "بڕیاری مامەڵەکردن بە دینار لە بری دۆلار لە هەرێمی کوردستانیش ئێستا کاری پێدەکرێت، بەڵام بەگشتی هەموو کۆمپانیاکان پابەند نەبوون پێوەی، لە داهاتوودا پێویستە بەم بڕیارەوە پابەند بن و مامەڵەکانیان بکەنە دینار."
" ئێستا بریکاری ئۆتۆمبێلی چینی و چەند کۆمپانیایەکی دیکە مامەڵە بە دینار دەکەن، لە چەند ساڵی داهاتووشدا پێویستە سەرجەم دامودەزگا، دامەزراوەکان، کۆمپانیا و نووسینگەی خانووبەرە مامەڵە بە دیناری عێراقی بکەن" بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان وای گوت.
بەگوتەی ساماڵ عەبدولڕەحمان "بڕیارەکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەسەندکراوە، بەڵام کاتی پێویستە جێبەجێ بکرێت و کۆمپانیاکان پێوەی پابەندبن".
باکگراوند: ساڵی ڕابردوو ئەنجوومەنی وهزیرانی عێراق کۆبووەوە و ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد، لە دیارترین بڕیارەکانیش پابەندکردنی سەرجەم دامودەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەوڵە بوو کە پێویستە دیناری عێراقی لە بری دۆلاری ئەمریکی بەکاربهێنن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە