
شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی
ئاڤا نیوز
شاندی هەرێمی كوردستان لە بەغدا گەڕانەوە و دەڵێن "كۆبوونەوەكان لەبارەی بودجە و مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق سەركەوتوو بوون".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە: دوای ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوەی گرنگ و سەركەوتوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق، شاندی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ بەغدا هێناو گەڕایەوە هەولێر.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکان تایبەت بوون بە پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، چارەسەركردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان و تەواوكردنی ڕێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی سێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ شەو سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بەیەکجاری ڕێککەوتن، هەر دوێنێ شەو شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتنەی هەردوو سەرۆکوەزیران لەسەری ڕێککەوتوون.
ئەمەش بزانە: لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدرێت بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە