
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوا لە مامۆستایانی ناڕازی دەکات بایکۆت بشكێنن و بگەرێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، دەشڵێت" یەکێتی لەگەڵ هەموو هێزە کوردستانی و عیراقییەکان دانوستان دەکات بۆ گەیشتن بە پێکهێنانی ئیدارەیەکی بنکەفراوانی خزمەتگوزار لە کەرکوک و ناوچە دابرێنراوەکانی دیکە.
چیرۆكە سەرەكییەكە: ئەمرۆ 22-1-2024 ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی لە سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا پرسی بایکۆتی مامۆستایان لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی ، هەڵەبچە، ئیدارەی گەرمیان و راپەرین تاوتوێكرا .
ڕاگەیێندراوی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت "یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان هەمیشە پشتگیری خۆی بۆ مافی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دەربریووەو هەموو تواناکانی خۆیان خستوەتەگەر لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەگشتی و سەردانە بەردەوامەکانی شاندی باڵای یەکێتی بۆ بەغدا گەواهی بۆ ئەو راستیە دەدات، بەڵام ئەنجامی ماوەی زیاتر لە سێ مانگ خۆپیشاندان و بایکۆتی مامۆستایان، دەریخستووە کە بەردەوامی بایکۆت تەنها لەم سنورە ،جگە لەوەی سلێمانی و دەوروبەری و خوێندکارانی ئەم دەڤەرە زەرەرمەندی سەرەکی دەبن، هیچ ئەنجامێکی دیکەی لێ بەدینەهاتووە، مەترسی فەوتانی یەک ساڵی خوێندنی لەسەر ئەم دەڤەرە دروستکردووە،کە کاریگەریێکی زۆر نەرێنی لە بواری زانستی ،پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی ،مەعنەوی و مێژوویی بەسەر ئەم دەڤەرە بەجێ دێڵێت".
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵێت: "کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە ئەرکی حكومەتی هەرێم و مامۆستایان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و سەکۆکانی میدیا دەزانیین کە ئەم ئەرکە مێژووییە هاوبەشە جێبەجێ بکەن و دەستخۆشی لەو مامۆستا بەرێزانە دەکەین کە بەگیانێکی بەرپرسیارانە گەراونەتە قوتابخانەکان، لەهەمان کاتدا داوا لە مامۆستا بەرێزەکانی دیکە دەکەین کە کۆتایی بەبایکۆت بێنن وبەشێوازێکی دیکە بەرگری لە مافەرەواکانی خۆیان بکەن ، چونکە دەکرێ لەئایندەدا دواکەوتنی مووچە قەرەبوو بکرێتەوە، بەڵام لەدەستدانی ساڵێک لەپرۆسەی خوێندن بەهیچ شێوەیەک قەرەبوو ناکرێتەوەو دەبێتە بەشێک لە مێژوویەکی ناخوازراو، بۆیە خۆمان بەبەرپرسیار دەزانین لە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵی مناڵەکانمان و هەق نییە لەمە زیاتر رێگا بدرێت پرۆسەی خوێندن دوابکەوێت، باهەموومان پێکەوە بیر لەسلێمانی و دەورووبەری و لە ئایندەو چارەنووسی نەوەکانی ئەم دەڤەرە بکەینەوە".
لەلایەكی دیكەوە: لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە " یەکێتی لەگەڵ یەکریزی و تەبایی و رێکخستنی ناوماڵی کوردە ،هەروەک لەگەڵ تەبایی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵە کە خزمەت بە سەقامگیریی سیاسی و ئیداری و خزمەتگوزاری لەهەرێم و ناوچەدابرێنراوەکان و هەموو عیراق دەگەیێنێت".
” یەکێتی لەگەڵ هەموو هێزە کوردستانی و عیراقییەکان دانوستان دەکات و هێڵی سوور بەرامبەر هیچ پێکهاتەیەک نییە بۆ گەیشتن بە پێکهێنانی ئیدارەیەکی بنکەفراوانی خزمەتگوزار لە کەرکوک و ناوچە دابرێنراوەکانی دیکە بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و مەزهەبی و سیاسی".ئەمەش بە پێی راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی.
بەپێی ڕاگەیێندراوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی "بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان ، کە گەرەکە هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجامبدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش کۆبوونەوە هێڵە گشتییەکانی نەخشەرێگایەکی نوێی بۆ سەرکەوتنی یەکێتی لەو هەڵبژاردنەدا خستەروو".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار