لە نێو 189 وڵاتدا عێراق لەڕووی گەشەی ئابووريیەوە ڕیزبەندی 121ـی گرتووە
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
بۆ ساڵی 2024 عێراق لەڕووی گەشەی ساڵانەی ئابوورییەوە، لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی 121 دێت و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش پلەی 12ـی گرتووە.
چیرۆكە سەرەكییەكە: گۆڤاری سی وۆرلد لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، گەشەی ئابووری جیهان لە ساڵی 2024دا بۆ 2.4% خاو دەبێتەوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2023 گەشەکەی 2.6% بووە.
بەپێی پۆلێنکردنی گۆڤارەکە، لە کۆی 189 وڵاتدا، عێراق لە ریزبەندی 121 دێت لەڕووی گەشەی ئابووری پێشبینیکراو بۆ ساڵی 2024، بەرهەمی گشتیی ناوخۆی زیاتر لە 297 ملیار دۆلارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2024دا سویسرا، نەرویج و ئایسلەندا لە پێشەنگی لیستی گەشەی ئابووریدان و وەک باشترینەکانی وڵاتان دانراون.
لەلایەكی دیكەوە: لە جیهانی عەرەبیدا، ئیمارات پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەحرەین، سعوودیە، قەتەر، عومان، جەزائیر، میسر، تونس، ئوردن، فەڵەستین، لوبنان، پاشان عێراق پلەی دوازدەیەمە لە ڕیزبەندی وڵاتانی عەرەبی بۆ گەشی ئابووری.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە