
چەكدارێكی گروپە میلیشیاكانی عێراق- فرانس پرێس
ئاڤا نیوز
گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی" لە عێراق ڕایگەیاند، بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر پاڵاوگەکانی نەوتی ئیسرائیل لە شاری حەیفا، ئەو هێرشەش پاش هەڕەشەی ئێران دێت لە ئیسرائیل بەهۆی بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانەكەی لە سووریا.
وێنە گەورەکە: گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی" عێراقی لە ماوەی کەمتر لە سێ ڕۆژدا ئەمە جاری دووەمە ئیسرائیل لەرێگەی درۆنەوە دەکاتە ئامانج و هەڕەشەی بەردەوامیدان بە هێرشەکانیان دەكەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ شەممە 6-4-2024 گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی" لە عێراق ڕایگەیاند:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشمان کردە سەر پاڵاوگەکانی نەوت لە حەیفا لە باشووری ئیسرائیل".
زانیاریی زیاتر: "بەردەوام دەبین لە بە ئامانجگرتنی پێگەکانی دوژمن، وەک تەواوکەری قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و پشتیوانی لە غەززە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گرووپە چەکدارەی عێراق، پێشتر بەرپرسیاریێتی دەیان هێرشی گرتووەتە ئەستۆ بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.
باكگراوند: هێرشی ئەو گروپە عێراقییە لەكاتێكدایە، ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی لە ئیسرائیل كرد، دوای ئەوەی باڵیۆزخانەكەی دووشەممەی ڕابردوو لە دیمەشق لەلایەن فڕۆكەی ئیسرائیلەوە كرایە ئامانج و چەند گەورە بەرپرسێكی سەربازی و دیپلۆماسی كوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران