
بزنەکان ژمارەیان زیاترە لە 600 بزن لە دوورگەکە. وێنە: RT
ئاڤا نیوز
لە دوورگەیەکی ئیتاڵیا ژمارەی بزنەکان شەش هێندەی ژمارەی دانیشتووانەکەیەتی، هەربۆیە لە بزنەکان بێزاربوون و بە بێبەرامبەر دەیدەن بە هەر کەسێک کە بیەوێت.
بۆچی گرنگە: دوورگەی ئەلیکودی دوورگەیەکی بچووکە لە باکووری ئیتاڵیا و دانیشتووانەکەی تەنیا 100 کەسە و هیچیان بزنەکان بۆ مەبەستی ئاژەڵداری و سوودوەرگرتن لە گۆشتەکەی بەخێو ناکەن، هەر بۆیە ژمارەیان زیادیکردووە و بوونەتە کێشە بۆ دوورگەکە، بەجۆرێک پارک و باخچە گشتییەکان تێکدەدەن، دەچنە نێو ماڵەکانەوە و بەسەر دیوارەکاندا سەردەکەون.
لێدوانی فەرمی: ریکاردۆ گولۆ، سەرۆک شارەوانی دوورگەی ئەلیکودی، دەڵێت: هەر کەسێک حەزبکات زیاتر لە 50 بزن ببات دەتوانێت داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بکات، خۆشی دەبێت بزنەکان بگرێت و ئێمە پەیوەندیمان پێوەی نییە، بەڵام دەبێت 15 یۆرۆ (17دۆلار) وەک باج بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسانی دوورگەکە دەیانەوێت تەنیا چەند بزنێک بهێڵنەوە، ئەویش بۆ سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران.
باکگراوند: بەپێی زانیارییەکانی حکومەتی ئیتاڵیا، 20 ساڵ لەمەوبەر چەند بزنێک لەلایەن جووتیارێکەوە براون بۆ دوورگەکە، بەڵام لەبەرئەوەی بەرەڵڵا کراون و گوێیان پێنەدراوە ژمارەیان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز