
دیمەنێكی وێرانكاری لە غەززە- AFP
ئاڤا نیوز
نزیکەی شەش مانگە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە. شەڕەکە هەزاران کوژراو، بریندار و ئاوارەی لێکەوتووەتەوە و زیانێکی گەورە بەر ئاوەدانیی کەرتی غەززە كەوتووە. هاوکات برسێتی و قەیرانێکی قووڵی مرۆیی سەریهەڵداوە.
وێنە گەورەکە: لە ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر غەززە بەردەوامە و بەهۆیانەوە ڕۆژانە دەیان کەس دەکوژرێن. حەماسیش بەردەوامە لە مووشەکبارانکردنی ئیسرائیل. حیزبوڵای لوبنانیش بە هەمانشێوە لە باشووری لوبنانەوە هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، گفتوگۆکانی پەیوەست بە ئاگربەست و بەردانی بارمتەکان بەردەوامن.
ژمارەکان وا دەڵێن:
کۆی گشتیی ژمارەی کوژارانی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە: 33 هەزار و 91 كەس.
ژمارەی منداڵانی کوژراو لە کەرتی غەززە: زیاتر لە 13 هەزار
کوژراوانی ئیسرائیل: نزیکەی هەزار و 200 كەس.
ژمارەی کوژراوانی فەڵەستین لە کەرتی ڕۆژئاوا: 456 كەس.
ژمارەی کوژراوان لە لوبنان: لانیکەم 343
کوژراوانی سڤیل:
کوژراوانی مەدەنی لە غەززە: وەزارەتی تەندروستیی غەززە جیاوازیی ناکات لە نێوان کوژراوانی مەدەنی و سەربازیدا و پێکەوە ڕایاندەگەیێنێت، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە کە دوو لە سەر سێی کوژراوەکان ژن و منداڵن.
کەسانی سڤیل و بیانی کە لە رۆژی حەوتـی ئۆکتۆبەرەوە کوژران: 780
ئەو فریاگوزارانەی کە رۆژی حەوتی ئۆکتۆبەر لە ئیسرائیل کوژران: 62
کوژراوانی سڤیل كە لە حەوتـی ئۆکتۆبەرەوە لە ئیسرائیل بە درێژایی سنوورەکانی باکوور كوژراون نۆ كەسە.
ئەو سڤیلانەی کە لە لوبنان کوژراون: لانیکەم 50 كەس.
ئەو فریاگوزارانەی کە لە غەززە کوژراون: 224
کارمەندانی کەرتی تەندرووستی کە لە غەززە کوژراون: 484 كەس.
ڕۆژنامەوانانی کوژراو لە غەززە: لانیکەم 95 كەس.
داتای سەرباز و چەکدار:
ژمارەی ئەو چەکدارانەی کە ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کوشتوونی: 13 هەزار (بە گوێرەی سوپای ئیسرائیل)
سەربازانی ئیسرائیلی کە لە هێرشی زەمینیدا کوژران: 256
ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی کە لە حەوتـی ئۆکتۆبەر کوژران: 314
ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی کە بە درێژایی بەرەی باکوور لە حەوتـی ئۆکتۆبەرەوە کوژراون: 11
ئەو چەکدارانەی کە لە لوبنان کوژراون: نزیکەی 280 کە زۆربەیان سەر بە حیزبوڵان
وێرانی و دۆخی مرۆیی لە غەززە:
ڕێژەی ئەو باڵەخانانەی کە زیانیان بەرکەتووە یان وێران بوون: 55.9٪
ڕێژەی ئەو خانووانەی کە زیانیان بەرکەوتووە: 60٪
ڕێژەی باڵەخانەی قوتابخانە زیان بەرکەوتووەکان: 90٪
ژمارەی ئەو نەخۆشخانانەی کە کار دەکەن: 10 لە کۆی 36 نەخۆشخانە.
ژمارەی ئەو سڤیلە فەڵەستینییانەی کە بە ئاستی "کارەساتبار" کێشەی نەبوونی خۆراکیان هەیە" یەك ملیۆن و 100 هەزار كەس.
ڕێژەی ئەو منداڵانەی باکووری غەززە لە خوار تەمەن سێ ساڵ کە تووشی بەدخۆراکی تووند بوونەتەوە: 31٪ ە.
ڕێژەی ئەو قوتابییانەی کە لە قوتابخانە ئامادە نەبوون: 100٪
ئەو مزگەوتانەی زیانیان بەرکەوتووە: 227
ئەو کڵێسایانەی کە زیانیان بەر کەتووە: سێ
ئاماری بریندارەکان:
فەڵەستنییە بریندارەکانی کەرتی غەززە لە حەوتـی ئۆکتۆبەرەوە:75 هەزار و 750
فەڵەستنییە بریندارەکانی کەرتی ڕۆژئاوا لە حەوتـی ئۆکتۆبەرەوە: چوار هەزار و 750 كەس.
ئەو چەكدارە فەڵەستنیانەی برینداربوون لە سەرەتای هێرشی زەمینییەوە: هەزار و 549 كەس.
ئیسرائیلییە سڤیلەکان لە ڕۆژی حەوتـی ئۆکتۆبەرەوە: چوار هەزار و 834 كەس.
ئاوارەکان:
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە غەززە ئاوارە بوون: ملیۆنێک و 700 هەزار كەسە (دەکاتە 70٪ـی کۆی دانیشتووان)
ئەو ئیسرائیلییانەی کە لە ناوچە سنوورییەکان ئاوارە بوون: 90 هەزار كەس (کەمتر لە 1٪ـی دانیشتوان).
بارمتە و دیلەکان:
ئەو بارمتانەی کە حەماس ڕۆژی حەوتی ئۆکتۆبەرەوە بە بارمتەی گرتوونی: 253
بارمتە بەردراوەکان: 123 كەس.
ئەو بارمتانەی کە هێشتا زیندوون یان مردنیان پشتڕاست نەکراوەتەوە: 98 (دوو کەسیان پێش حەوتـی ئۆکتۆبەر بە بارمتە گیراون)
ئەو بارمتانەی کە مردنیان پشتڕاستکراوەتەوە لەلایەن حەماسەوە: 36 (لە ناویاندا دوو بارمتیە کە پێش حەوتـی ئۆکتۆبەر گیرابوون)
ژمارەی دیلە فەڵەستنییە بەردراوەکان لە ماوەی ئاگربەستی یەک هەفتەییدا: 240 كەس.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 5 حوزەیران
چەمکی 'کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ' چییە؟