
ئاڤا دیجیتاڵ
ئیبراهیم كاڵن سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی توركیا "میت" بەسەرۆكایەتی شاند لە بەغدایە، دوێنێ لەتیف رەشید، سەرۆككۆمار و ئەمڕۆ نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای بینی، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا بە سەرۆككۆماری عێراقی گوتووە "جموجوڵی پەكەكە لە سلێمانی زیادیكردووە".
وێنە گەورەكە : سەرۆك كۆمار لە دیدارەكەیدا، وەكو ئاماژەیەك بۆ هێرشەكانی توركیا باسی لەو پیشێلكارییانە كردووە كە لە پارێزگای سلێمانی و شارەكانی تر روودەدەن، گوتوویەتی" ئەمە لێكەوتی نەرێنی لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات دەبێت".
لەلایەكی دیكەوە: بەگوتەی هەندێك لە میدیاكانی توركیا، سەرۆكی میت نیگەرانی خۆی نیشانداوە لە زیادبوونی جموجوڵی پارتی كرێكاران لە سنووری سلێمانی.
سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا "میت" ئەمڕۆ لە بەغداد چاوی بە نووری مالیكیی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كەوتووە، بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەكەی مالیكی " لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ئەنقەرە و بەغداد كراوە".
مالیكیی گوتوویەتی " كار لەسەر ئەوە دەكەن پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات پەرەپێبدەن، دەشیانەوێت ڕێز لە سەروەری عێراق بگیرێت و سەبارەت بە سنوورەكان بگەنە ڕێككەوتن، سەرجەم ئەو گروپانەش ڕاوەدوو بنێن كە ئاسایشی ناوچەكەیان تێكداوە".
لە لایەکی دیکەوە: ئیبراهیم كاڵن دووپاتیكردووەتەوە " وڵاتەكەی پشتیوانی ئاسایش و ئارامیی عێراق دەكات و دەیەوێت پەیوەندییەكانی لە بوارەكانی ئاسایش و ئابووری و گواستنەوە پەرەپێبدات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیبراهیم كاڵن لەم سەردانەدا بۆ بەغداد، بە بەرپرسانی عێراقی راگەیاندووە، دواكەوتنی سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا بۆ عێراق بەهۆی جەنگی غەزەوەیە.
باكگراوند: وێڕای ئەوەی تورکیا بەردەوام ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەتۆمەتی هەبوونی بنکە و بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆردوومان دەکات، چەندین جار لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە سنووری سلێمانی، هێرشی ئاسمانی و درۆنی ئەنجامدان و ئۆتۆمبێل و شوێنی دیاریکراوی بەئامانج گرتوون، هێرشەکانیش کوژرا و برینداریان لێکەوتووەتەوە، لە دیارترین ئەو شوێنانەش فڕۆکەخانەی عەربەت بوو.
سەرەڕای هێرشەکان، بەتۆمەتی "کارئاسانیکردن بۆ گەریلاکانی پەکەکە و رێگرینەکردن لە جموجۆڵەکانیان"، لە سێی نیسانی 2023 تورکیا گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگرتوون و تاوەکو ئێستا ئامادەنییە گەشتەکان ئاسایی بکاتەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی توركیا دەڵێن "بەرپرسانی پەكەكە لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە گەشت ئەنجام دەدەن و جموجۆڵەكانی پەكەكەش لە سنوورەكە زیادیان كردووە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆتایی هات
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هاوپەیمانیی عەرەبی سەلوا مەفرەجی لە ڕیزەکانی دەردەکات
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە مەخموور کەوتە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆتایی هات
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هاوپەیمانیی عەرەبی سەلوا مەفرەجی لە ڕیزەکانی دەردەکات
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە مەخموور کەوتە خوارەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 10 ڕۆژ مۆڵەت بە پووتین دەدات؛ دەبێت بە ئاگربەست ڕازی بێت