
ئاڵای توركیا و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەرامبەر ڕێگریکردنی ئیسرائیل لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، چەند ڕێوشوێنێکی نوێ لە دژی ئەو وڵاتە دەگرێتە بەر.
وێنە گەورەکە: تورکیا زانیویەتی ئیسرائیل ڕێگربووە لەوەی تورکیا لە ڕێگەی پەرەشووتەوە یارمەتی مرۆیی بگەیەنێتە غەززە.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەوەی ئیسرائیل ڕێگری لە هەوڵی ئێمە بکات بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە خەڵکی غەززی. لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا بڕیارماندا زنجیرەیەک ڕێوشوێنی نوێ لە دژی ئیسرائیل بگرینەبەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەم زووانە ڕێکارەکان ئاشکرا دەکرێن، تا "کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی" بەردەوام دەبێت.
ئەمەش بزانە: رێکارە نوێیەکان لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیاوە پەسەند کراوە.
باکگراوند: تورکیا داوای لە ئوردن کردووە، ڕێگەیان بدەن لە ڕێگەی پەرەشووتەوە یارمەتییە مرۆییەکان بە خەڵکی غەززە بگەیەنن. ئوردن پێشوازی لێکرد و ئیسرائیل ڕێگری کرد.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دۆخی غەززە تاوتوێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژئاوای كوردستان كۆمەكی مرۆیی پێشكەش بە دانیشتووانی سوەیدا دەكات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە بەهۆی برسێتییەوە ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 162 کەس