
کۆکردنەوەی لاشەی سەگە بێلانەکانی خورماتوو
ئاڤا دیجیتاڵ
زۆربوونی سەگی بێلانە لەنێو شارەکان، دانیشتووانی سەنتەری قەزای خورماتووی هەراسان کردووە. بەرپرسانی قەزاکە لیژنەیەکیان لە تیمەکانی پۆلیس، شارەوانی و ڤێترنەری بۆ "لەناوبردنی سەگەکان" پێکهێناوە. سەرۆکی لیژنەکە دەڵێت: "تاوەکو ئێستا نزیکەی 200 سەگیان لەنێوبردووە و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت".
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان لەبری لەنێوبردن، شێڵتەر بۆ سەگە بێلانەکان دروست دەکرێت. تیمەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سەگی بێلانەی کوچە و کۆڵانەکان کۆدەکەنەوە و دەیانخە ئەو شێڵتەرانەوە. جگە لەوەی لە شوێنێکی تایبەت کۆدەکرێنەوە و خواردنیان بۆ دابین دەکرێت، مەترسی هێرشکردنە سەر هاونیشتمانیانیش کەمدەبێتەوە.
لە ناوچە دابڕێنراوەکانی هەرێمی کوردستان و قەزای خورماتوو بەنموونە، شێڵتەر بۆ کۆکردنەوەی سەگی کوچە و کۆڵانەکان نییە و بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانیان، ڕێگەی دیکە بەکاردەهێنرێت. ئەو تیمانە سەگەکان دەگرن و "خواردنی ژەهراویی"ـیان پێدەدەن بۆ ئەوەی "بیانکوژن". بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا میدیا لە کەرکووک، لاشەی سەگ لە نێو کۆڵانەکانی خورماتوو کەوتوون و بۆنێکی ناوخۆشیان بڵاوکردووەتەوە. ئەمە جگە لەوەی کە بۆگەنبوونی ئەو لاشانە دەبێتە هۆی دەیان نەخۆشی.
ئامانجەکە چییە: ژمارەی سەگە بێلانەکانی سەنتەری قەزای خورماتوو هەزار سەگی تێپەڕاندووە. "هەڵمەتێکمان بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی سەگە بێلانەکان ڕاگەیاندووە و بەردەوام دەبین". ئەمە گوتەی حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بوو بۆ ئاڤا میدیا.
لێدوانی فەرمی: "تاوەکو ئێستاش تیمەکان لە "مردار"کردنی سەگەکان بە ڕێگەی جیاواز بەردەوامن". نەجم هادی، سەرپەرشتیاری لیژنەی لەنێوبردنی سەگە بێلانەکان لە خورماتوو بە ئاڤا میدیای گوت.
زیاتر گوتیشی: "سەگان هێرشیان دەکردە سەر منداڵان و زیانیان پێدەگەیاندن، لەنێوبردنی ئەو سەگانە لەسەر داوای خەڵک بووە. ڕۆژانە ژمارەی سەگەکان زیادی دەکرد و خەڵکی قەزاکە هەراسان دەبوون".
لە لایەکی دیکەوە: هێمن بارزان، چالاکوانی مەدەنی لە سنووری قەزای خورماتوو، لەنێوبردنی سەگەکانی بە دیاردەیەکی ناشارستانی وەسف کرد. "لە ماوەی ڕابردوودا سەگەکان بە چەک دەکوژران و بە بەرچاوی خەڵکیشەوە ئازار دەدران، بەڵام ئێستا لە ڕێگەی ژەهراوییکردنەوە سەگەکان لەنێو دەبرێن و لاشەکانیان لەنێو کۆڵانەکان جێدەهێڵرێن". ئاڤا میدیا پرسیاری چۆنیەتی ژەهراوییکردنی سەگەکانی لەو چالاکوانە کرد و گوتی: "مریشکی ژەهراوییان پێدەدرێت".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ئێران زیان لە ئابووری عێراق دەدات
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە بەرزبوونەوەدایە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە