
ئاڵای ئێران و ئیسرائیل- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وەڵامی ڕێبەری باڵای ئێران دەداتەوە، هەڕەشەی وەڵامدانەوەی لێدەکات ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: خامنەیی جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە "کارێکی هەڵە" بوو و ئیسرائیل "سزا" دەدەن.وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لە پۆستێکدا کە بە هەر دوو زمانی فارسی و عیبری نووسیویەتی خامنەیی تاگ کردووە و هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "ئەگەر ئێران لە خاکی خۆیەوە هێرش بکات، ئەوا وەڵاممان دەبێت و هێرشی دەکەینە سەر ئێران."
باکگراوند: لە هێرشەکەی ڕۆژی دووشەممەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق حەوت ئەندامی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران کوژران. بەرپرسانی ئێران چەندین جار هەڕەشەی وەڵامدانەوەیان کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران