
جۆ بایدن.. سەرۆكی ئەمریكا- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل، سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایی دەداتە ئەو وڵاتە لە دژی هەر هێرشێک پشتیوانییان دەکات، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت "ئەوەی ئازارمان بدات ئازاری دەدەینەوە".
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامیی شەڕی غەززە و پشتیوانی ئێران بۆ حەماس و حیزبوڵا گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تادێت زیاتر دەبن.
لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: پشتیوانی ئێمە بۆ ئیسڕائیل نەگۆڕە و هاوپەیمانی سەرەکیمانە، هەرگیز ڕێگە بە هیچ هێرشێک نادەین بکرێتە سەر ئیسڕائیل و ڕووبەڕووی هەر ئاڵنگارییەک دەبینەوە.
لە لایەکی دیکەوە: بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دانی بەوەدانا وڵاتەکەی بەدۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، گوتیشی" ئیسرائیل بەوپەڕی توانایەوە لە شەڕی غەززە بەردەوامە، هەوڵەکانیش بۆ گێڕانەوەی بارمتەکان بەردەوامن، ئێمە بیروباوەڕێکی سادەمان هەیە ئەوەی ئازارمان بدات ئازاری دەدەینەوە".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پێیان وایە هێرشی گەورەی مووشەکی یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئێران یان گرووپەکانەوە بۆ سەر ئامانجە سەربازی و حکوومییەکانی ئیسرائیل نزیکە.
باکگراوند: ڕۆژی هەشتی ئەم مانگە، ئیسرائیل بۆردوومانی باڵیۆزخانەی ئێرانی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرد، حەوت فەرماندە و دیپلۆماتکاری ئێران کوژران.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران