گۆلی ئورمێ- میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
10 ساڵە گۆلی ئورمێ کێشەی ئاوی هەیە، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی ئێران بەڵێنیان دا گۆلەکە لە وشکبوون بپارێزن، بەڵام پشتگوێخرا و ئەمساڵ بەهۆی بارانەوە بەتەواوەتی بووژایەوە.
وێنە گەورەکە: گۆلی ئورمێ لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران هەڵکەوتووە و لەنێوان پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و پارێزگای ورمێ، دووەمین دەریاچەی گەورەی ئاوسوێری جیهانە، گەورەترین دەریاچەی نێوخۆی ئێرانە و گەورەترین دەریاچەی هەمیشەیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشە و تا پێش وشکبوونی شوێنی ژیان و کۆچی وەرزیی دەیان و سەدان جۆری باڵندە و گیانلەبەر بووە، چەند ساڵێکە ڕووی لە وشکبوون کردووە، مەترسییەکی گەورەی ژینگەیی کە گیانی مرۆڤ و گیانلەبەرەکانی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گۆلی ئورمێ لە ساڵی 2015ەوە بەپێی توێژینەوەیەکی نێوخۆیی ئێران، ٪88 ی لە پانتایی خۆی لەدەستدابوو، ئەمەش مەترسی گەورەی ژینگەیی لێکەوتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی توێژینەوەکان بەهۆی وشکەساڵییەوە ٪5ی گۆلەکە وشک بووە، بەهۆکاری مرۆییش ناوچەکە ٪15ی وشک بووە، درووستکردنی 70 بەنداوی گەورە و بچووکیش هۆکاری سەرەکی بوون بۆ وشکبوونی گۆلەکە، جگە لە درووستکردنی رێگەیەکی درێژی 15 کیلۆمەتری لە نێوان ئورمیيە و تەورێز کە بەهۆیەوە ٪12ی گۆلەکە وشگ بوو.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: گۆڕانکاری لە دێموگرافیای ژینگەیی ناوچەکە بە پانتایی زیاتر لە 500 کیلۆمەتر، کۆچی ناچاری 13 ملیۆن دانیشتووی ناوچەکە لەبەر نەبوونی ئاوی پاک، ئێستا گۆلەکە ٪93ی وشک بووە تەنها %7ی ماوەتەوە.بەپێی ڕاپۆرتێکی میدیاکانی ئێران تا سەرەتای ئەمساڵ2,3 ملیار مەتر سێجا ئاو لەدەریاچەکەدا بووە.
حکومەت بەڵێنەکانی نەبردەسەر
لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا یەکێک لە بانگەشە گەورەکانی حکومەتی ئێران بەڵێنی زیندووکردنەوەی گۆلی ئورمێ بوو، بەڵام هیچ کارێکی بۆ نەکرد، بەشێک لە ژینگە پارێزانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن "لەڕاستیدا دەوڵەت خۆی نایەوێت گۆلەکە ئاوەدان بکاتەوە، لەبەر سیاسەتی دەوڵەتە بۆ کۆچی بەلێشاوی کورد".
باران گۆلەکەی ئاوەدانکردەوە
بەهۆی باران بارینی بەخوڕ و زۆری ئەم دواییانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای ئورمییە، ئاوێکی زۆر لە گۆلەکە کۆبووەتەوە بەجۆرێک بەتەواوەتی ئاوەدان بووەتەوە و گەڕاوەتەوە ئاستێکی بەرز، ئێستا قەبارەی ئاولە گۆلی ئورمێ گەیشتووەتە 1.9 ملیار مەتر سێجا، واتە وەرگرتنی ئاو 411 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا.
قەبارەی ئاوی دەریاچەکە بەپێی دوایین پێوانە گەیشتووەتە یەک ملیار و 900 ملیۆن مەتر سێجا، کە 250 ملیۆن مەتر سێجا زیاترە لە هەمان کاتەکانی ساڵی ڕابردوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
14 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
35 ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوەیتدا تێپەڕی؛ ئەو بڕیارەی عێراقی وێران کرد