
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ئێران بەم زووانە هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل. هاوکات، پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل و دابینکردنی ئاسایشی ئەو وڵاتە دوپات کردەوە.
لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، بە ڕۆژنامەنووسانی گوتووە کە زانیاریی دڵنیای لایە و نایدرکێنێت، بەڵام بە مەزەندی ئەو ئێران "بەم زووانە، نەک دواتر" هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل. هۆشداریشیدایە ئێران کە "کاری وا نەکات".
زانیاریی زیاتر: "ئێمە پابەندین بە بەرگریکردن لە ئیسرائیل، پشتیوانیی دەکەین. یارمەتیی بەرگریی ئیسرائیل دەدەین و ئێران سەرکەوتوو نابێت." بایدن وای گوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەیەک وڵات لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ ئیسرائیل و وەڵامدانەوەی ئەو وڵاتە، داوایان لە هاووڵاتیانیان کردووە ئێران بەجێبهێڵن.
وێنە گەورەكە: دوای هێرشەكەی دووشەممەی ڕابردووی ئیسرائیل بۆسەر كونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، ئێران هەڕەشەی هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیسرائیل دەكات، ئەمشەویش حیزبوڵڵای لوبنان چەند مووشەك و درۆنێكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 12 خولەک لەمەوپێش
دۆخی شنگال دوای 11 ساڵ لە جینۆساید
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان سەردانی پاکستان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەچێتە ئێران
- کولتوور
- 31 خولەک لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
31 خولەک لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
42 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەچێتە ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: هیچ زانیارییەکم لەبارەی شوێنی یەدەگی یۆرانیۆم نییە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: تاوەکو بارمتەکان ئازاد نەکەین جەنگ ڕاناگرین
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان