
سوپای ئیسرائیل- تویتەر
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانیان بۆ بەرگریکردن ئامادەن و مامەڵە لەگەڵ هەموو هەڕەشەیەکدا دەکەن و ئامادەن بۆ هێرشکردن.
لێدوانی فەرمی: دانیێل هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئێران سەقامگیریی جیهان دەخاتە مەترسییەوە، ڕۆژانی داهاتوو پێویستی بە وریایی و ئامادەکاری هەیە.
زانیاریی زیاتر: "ئێمە زیاتر لە شەش مانگە لە شەڕداین و بەرگرییەکانمان ئامادەن و مامەڵە لەگەڵ هەموو هەڕەشەیەکدا دەکەن و ئامادەین بۆ هێرشکردنیش". گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەمەی گوتووە.
لەلایەکی دیکەوە: یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئیسرائیل و ئەمریکا شانبەشانی یەکدی لە بەرامبەر ئێران وەستاون، کە هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات، ئێمە ئامادەین لە زەوی و ئاسمان بەرگری لە خۆمان بکەین و دەزانین چۆن وەڵام دەدەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە وەڵامی هێرشەکەی سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، تاران ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات، بەرپرسانی ئەمریکاش پێشبینی دەکەن ئەمڕۆ تاوەکو بەیانی هێرشەکە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران