
تەقینەوە لە ئاسمانی قودس بەدیدەکرێت، دوای هێرشەکەی ئێران لە شەوی 14-4-2024 بۆ سەر ئیسرائیل، سەرچاوە: ئەنادۆڵ
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بە ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە بەشداریی لە هێرشی پێچەوانەی ئیسرائیل بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئێران ناکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئێران لە تۆڵەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق هێرشێکی درۆنی و مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکە دەکات. وڵاتانی جیهانیش داوای دانبەخۆداگرتن لە هەردوولا دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەترسیی تێوەگلانی ئەمریکا لە شەڕێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئارادایە؛ بەڵام ئەمریکا ڕایگەیاندووە خوازیاری ڕوودانی شەڕی وا نییە. ئێستا ئەمریکا ئەوەشی بە ئیسرائیل ڕاگەیاندووە کە لە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیلدا بەشدار نابێت.
زانیاریی زیاتر: پێشتر بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا نەتانیاهۆی لە هێرشی پێچەوانەی خێرا لە دژی ئێران پەشیمان کردبووەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەریەکە لە ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە و لۆید ئاوستین، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ هاوتاکانیان لە سعودیە، تورکیا، میسر و ئوردن گفتۆگۆیان کردووە و جەختیان لە گرنگی وەڵامدانەوەی دیلپۆماسییانەی هاوئاهەنگ و دوورکەوتنەوە لە گرژیی زیاتر کردووەتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەمریکا بەردەوام دووپاتی دەکاتەوە لە پاڵپشتییەکانی بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن