ڕاگەیێنراوێک لە کۆشکی سپییەوە لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان
- کوردستان
- 16 نیسان

کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کۆشکی سپی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمریكا و عێراق خوازیاری دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانن بۆ بەندەری جەیهانی تورکی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپیی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی نێوان جۆ بایدن و سوودانی ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردن و پێشمەرگە بڵاوکردەوە، ئەمە بەشێکی ڕاگەیێنراوەکەیە:-
• سەرۆکی ئەمەریکا پێزانینی خۆیی بۆ ڕۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیداڵی سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی مووچە و دابینکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
• بایدن پشتیوانی خۆیی بۆ چەسپاندنی پایەکانی دیموکراسی لە عێراق دەربڕیوە، بەتایبەت بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادەپەروەر و شەفاف لە هەرێمی کوردستان.
• بایدن و سوودانی، هەرێمی کوردستانیان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە کۆی سیستەمی ئاسایش و سەقامگیری عێراق وەسف کردووە.
• پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان لە تێکشکاندنی داعش بینیوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی 14-04-2024 سەردانی ئەمریکای کرد و چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە هەبووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە لیستی مووچەی مانگی سێ نزیکەی چوار هەزار خانەنشین تۆمارکراون
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا هۆكارەكانی زیادبوونی جیابوونەوەی خێزانی لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
54 خولەک لەمەوپێش
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 ئازار
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
17 ئازار
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی سێ بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا پشووەکانی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان بڵاودەكاتەوە