
ئاڤا دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاندووە کە برای بکوژی پۆلیسەکەی شەقامی پیرەمێردی سلێمانین و ئاماژەی بەوەکردووە: یەکێکیان پێشینەی تاوانی هەیە.
لێدوانی فەرمی: پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "دوای سکاڵای هاووڵاتییەک کە لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە بە چەك چوونەتە سەری و بەزۆر سواری ئۆتۆمبێلیان كردووە و هەڕەشەیان لێكردووە، هێزەكانمان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و بە بڕیاری دادوەر دوو کەسمان دەستگیر کرد".
تۆمەتباران، بەپێی ماددەی 405-31 لە یاسای سزادانی عێراقی، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوون و دواجار لە ڕۆژی چوارشەممە 24-01-2024 هەریەكە لە تۆمەتباران (ك ،ص و أ،ص) دەستگیر بکرێن.
لەكاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران دەرکەوت، هەردوو تۆمەتباری دەستگیر کراو، برای یەکترن و برای بکوژی پۆلیسەکەی شەقامی پیرەمێردی سلێمانین، یەکێک لەو تۆمەتبارانەش پێشینەی تاوانی هەیە. ئێستا لە بنكەی پۆلیسی ڕزگاریی لە سلێمانی بەندکراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان