
نێچیرڤان بارزانی، فایەق زێدان و بافڵ تاڵەبانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا، تاوتوێی هەڵبژاردنی کوردستانیان کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای چەند جارێک لە دواخستنی، لە دوایین مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیار دراوە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەڵام وا چاوەڕوان ناکرێت لەو کاتەشدا ئەنجام بدرێت، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان و زیاتر لە 10 لایەنی سیاسیی پێکهاتەکان، لەسەر شێوازی هەڵبژاردنەکە ناڕازین لە بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق و بەو شێوەیە بەشداری ناکەن.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: لە یەکەم ڕۆژی هەشتەمین دیداری سلێمانی کە لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی ساز دەکرێت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەیەکی داخراویان تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی و چۆنێتی پێداچوونەوەیان کردووە .
لێدوانی فەرمی: دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند "دەبێت هەموو هێزە سیاسییەکان ڕێک بکەون لەبارەی ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت".
دوایین هەڵوێستی پارتی: ڕۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2024، سەرۆک بارزانی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ تۆماس سیلەر ـ باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق ڕایگەیاند "دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێک زۆر گرنگترە لەوەی هەڵبژاردنێک بەڕێوە بچێت کە مافی دەنگدەران و پێکهاتەکان پێشێل کرابێت".
چاوەڕوانییەکان: ئەگەر ئەو تێبینییانەی پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنەکانی دیکە لەبارەی هەڵبژاردن هەیانە چارەسەر نەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنەکە دوا بخرێت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش وادەیەکی دیکە دیاری بکات کە سازانی هەموو لایەنە سیاسییەکانی لەسەر بێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا پێناسی گومرگی لەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆم دەگەیێنێتە دوو هێندە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیا؛ ناتۆ توانا سەربازییەکانی زیاد دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرووپێکی چەکداریی هەڵدەکوتێتە سەر نووسینگەی سیستانی لە دیمەشق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سکاڵا لە دژی فراکسیۆنی یەکگرتوو تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەندین جۆری باڵندەی کێوی لە سلێمانی دەستیان بەسەردا دەگیرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران تەنیا لە سێ ساڵدا زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل سووتاون
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە فەرەنسا بۆ عێراق لەبارەی نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان
18 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق شەش ڕۆژ پشوو ڕادەگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دامەزراندنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دەستپێدەکات
3 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سکاڵا لە دژی فراکسیۆنی یەکگرتوو تۆمار دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبی زەحمەتکێشان کۆنگرە دەبەستێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵی دادگەری پێنجەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران پرسی نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە تاوتوێ دەکات