لاهیب هیگڵ: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕانكاری گەورە دەڕوات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-18

شرۆڤەکار لاهیب هیگڵ
ئاڤا نیوز
شرۆڤەکارێک ڕایدەگەیێنێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕانكاریی گەورە دەڕوات و هێرشەکەی سەر ئیسرائیل یەكێك بوو لە ڕووداوە گەورەكانی ناوچەكە.
لێدوانی فەرمی: لاهیب هیگڵ، شرۆڤەکاری باڵا بۆ کاروباری عێراق لە گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی، لە پانێڵێکدا لە دیداری سلێمانی ڕایگەیاند: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕانكاری گەورەدا دەڕوات و هێرشەكەی سەر ئیسرائیل یەكێك بوو لە ڕووداوە گەورەكانی ناوچەكە.
لەلایەکی دیکەوە: لاهیب هیگڵ باسی ڕەوشی غەززەی کرد و گوتی: ماوەی شەش مانگە لەسەر کەیسی غەززە کار دەکەین، بەڕاستی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو چاوەڕوان نەکراو بوو، بەتایبەت بۆ باکووری غەزە کە تا ئێستاش بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: ئێستا لە غەززە قەیرانی مرۆیی و برسیەتی سەریهەڵداوە، بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل ناهێڵێت خۆراک، دەرمان و پێداویستیی بگاتە کەرتەکە، بە پاساوی ئەوەی هاوکارییە بۆ چەکدارانی حەماس.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هیگڵ دەپرسێت ئەوەی جێی سەرنجە بۆچی بەمشێوەیە ئیسرائیل لە هێرش و گەمارۆدانی خەڵکی غەزە بەردەوامە؟ تا ئێستا هیچ لایەنێک وەڵامێکی دروست و لۆژیکی وەرنەگرتووە، تەنیا ئەوە نەبێت کە هەموو خەڵکی غەززە پشتیوانی حەماس دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران