
ڤۆلۆدمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەکاتی سەردانیکردنی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگیریی ئەمریکی (سی ئای ئەی) پێی وایە ئەگەر بە زووترین کات هاوکاریی دارایی و سەربازیی ئۆکراینا نەکرێت، ئەوا ناچار دەبێت خۆی بەدەستەوە بدات و ڕووسیاش جەنگەکە دەباتەوە.
بۆچی گرنگە: ئەمریکا هاوکارێکی سەرەکی ئۆکراینایە و چەندین جار دەزگای هەوڵگری سی ئای ئەی هۆشداری لەبارەی مەترسی شکستهێنانی کیێڤ داوە.
لێدوانی فەرمی: ویلیام بێرنز، بەڕێوبەی سی ئای ئەی دەڵێت، ''سوپای ئۆکراینا لە دۆخێکی سەختدایە، بەم شێوەیە ناچار دەبێت خۆی بەدەستەوە بدات و ڕووسیا جەنگەکە بباتەوە، بەڵام ئەگەر بە زووترین کات هاوکارییەکان بگەیەنین، ئەوا دەزانین کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەرگری دەکەن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆببێتەوە و بڕیار لەبارەی ئەوە بدەن کە ئاخۆ هاوکاری دارایی و سەربازیی ئۆکراینا بکرێت یان نا. ئەو پاکێجەی ئامادە کراوە بە بەهای 95 ملیار دۆلارە بۆ هاوکارییکردنی ئۆکراینا و ئیسرائیل.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەملاو و ئەولا؛ تا چەند لەناوبردنی سەگی بێلانە دروستە؟
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرنامەی خانەقای ئاڤا لە مزگەوتی گەورەی سلێمانییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
وەزیری بەرگری پاکستان داوا لە هیندستان دەکات چەکی ئەتۆمی بەکارنەهێنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: خیانەتی ئەمریکا لەبیر ناکەین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ناچارم ئەمریکا و هەموو جیهان بەڕێوەببەم
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەیەکی 60 ملیۆن دۆلاری لە دەریای سوور لەدەست دەدات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فشارەکانی سەر ڕووسیا زیاد دەکرێن