بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی سوپای ئیسرائیل دەست لە كار دەكێشێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-22

جەنەڕاڵ ئاهارۆن هالیڤا، بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی سوپای ئیسرائیل- وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی سوپای ئیسرائیل، بە هۆی "شکستی هەواڵگری و هێرشەکەی ساڵی ڕابردووی حەماس بۆ سەر وڵاتەکەی"، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد.
چیرۆکی سەرەکی: جەنەڕاڵ ئاهارۆن هالیڤا ـ بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی سوپای ئیسرائیل نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی کردووە. ناوبراو هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە کە وەک بەرپرسێکی هەواڵگری نەیتوانیوە لە ئاست بەرپرسیارێتییەکانی بێت.
لێدوانی فەرمی: لە نامەکەدا ئاهارۆن دەڵێت "نەمتوانی لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییەدا بم کە پێم درابوو، شەو و ڕۆژ ئەو ساتە ڕەشە لە یادەوەریمدا دەمێنێتەوە، ئەو ئازارە ترسناکەی شەڕەکە بۆ هەتایە لەگەڵمدایە".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوڕوان دەکرێت دەستلەکارکێشانەوەکەی ئەو بەرپرسە هەواڵگرییە، ببێتە هەوێنی زنجیرەیەک دەستلەکارکێشانەوەی دیکە لە نێو بەرپرسانی سەربازی و هەواڵگری ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زریانی تۆز و خۆڵ لە سووریاوە ڕوو لە بەشێکی عێراق دەکات