وێنەی كێڵگەی كۆرمۆر و وێستگەیەكی كارەبا
ئاڤا نیوز
لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر، شەش کارمەندی کۆمپانیای پترۆ وێڵد كە خەڵكی یەمەنن بەرکەوتوون، چواریان گیانیان لە دەستداوە، دوو کارمەندیشیان بریندار بوون و باری تەندروستیيان جێگیرە.
وێنە گەورەکە: هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، هەمان شوێنی هێرشەکەی شەوی 25ی کانونی دووەمی ئەمساڵە كە بەئامانج گیراوە، کۆگایەکی لاوەکییە و زیان بەر کۆگا سەرەکییەکە نەکەوتووە، وەزارەتی کارەبا بە هاوکاری کۆمپانیای دانە غاز، نەیهێشت كوژاندنەوەی گشتیی ڕووبدات.
لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد ـ گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کارەبا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانییەوە هەیە، تیرۆریستانیش ویستیان کوردستان تاریک بکەن، بەڵام خۆشبەختانە نەیانتوانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ھێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ئەمڕۆ شاندێکی ئەمنیی حکومەتی عێراق و وەزیر و بریکاری وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان سەردانی شوێنی ڕووداوەکە دەکەن.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: مەترسی لەسەر بوونی پەستان لە یەکەکانی کارەبا هەبوو کە گۆڕانکارییان تێدا دروست بێت، بەڵام بەهۆی پاراستنی توانرا تۆڕی نیشتیمانیی کارەبا لە زیانێكی گەورەی ملیۆن دۆلاری بپارێزرێت و ڕێگەش لە کووژانەوەی گشتیی کارەبا بگرێت.
زیانە سەرەکییەکە: کاتێک درۆنەکە بە تانکیەکەدا تەقیوەتەوە ئاگرێک دروست بووە. ئاگرەکە دوای کاتژمێرێک کۆنترۆڵ کراوە و کەرەستەکانی کۆمپانیای پترۆوێڵد سوتاوە کە سەرقاڵی کارکردن بوون.
لە لایەكی دیكەوە: هەناردەی غاز بەبۆڕی بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا ڕاگیرا. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند ئاستی بەرهەمی کارەبا 2500 مێگاوات بەهۆی هێرشەکەوە کەمی کردووە.
پێدراوە ڕاستەکان: یەکەمجارە هێرشی درۆنی بکرێتە سەر کێڵگەکە و کوژراوی لێبکەوێتەوە، بەم هۆیەوە بارکردنی کۆندێنسەیت (نەفتا) و غازی LPG کە بە تانکەر باردەکرێت ڕاگیرا، بڕیارە بەزووترین کات بارکردن و گواستنەوەی LPG دەست پێبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 5 حوزەیران
چەمکی 'کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ' چییە؟