
تابلۆی مۆنالیزا لە مۆزەخانەی لۆڤەر
ئاڤا نیوز
مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس، بەهۆی قەرەباڵغی و نەگونجاوی شوێنەکە، ژوورێکی تایبەت بۆ وێنەی مۆنالیزا دروست دەکات کە بەناوبانگترین تابلۆی جیهانە.
بۆچی گرنگە: رۆژانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی مۆزەخانەی لۆڤەر دەکەن، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغییەوە زۆرجار ناتوانن وێنەیەکی یادگاری لەگەڵ تابلۆی مۆنالیزا بگرن، بەو هۆیەشەوە بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە بڕیاریداوە تابلۆکە بگوازرێتەوە بۆ ژوورێکی تایبەت.
لێدوانی فەرمی: لۆرانس دی کار، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی لۆڤەر دەڵێت: دەمانەوێت بە باشترین شێوە میوانداری گەشتیارەکان بکەین، ئەم هەنگاوەش وادەکات گەشتیاری زیاتر چاوی بە تابلۆی مۆنالیزا بکەوێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: رۆژانە 20 هەزار گەشتیار سەردانی مۆزەخانەی لۆڤەر دەکەن و ساڵی ڕابردوو نزیکەی نۆ ملیۆن گەشتیار تەنیا بۆ بینینی تابلۆی مۆنالیزا سەردانی مۆزەخانەکەیان کردووە کە لەلایەن لیۆناردۆ داڤینشی نەخشێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی