بەسەرپەرشتیی سوودانی گەڕی یەکەمی دانوستاندنی عێراق و ئەمریکا دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 27 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەڕی یەکەمی گفتوگۆی نێوان واشنتن و بەغدا بۆ کۆتاییهێنانی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەستیپێکرد.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەمڕۆ شەممە 27-1-2024، یەکەم هەنگاوی کارەکانی دانوستاندنی نێوان عێراق و ئەمریکا دەستیپێکرد، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا.
لێدوانی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێک کە لەلایەن نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، بەسەرپەرشتی محەممەد شەیاع سوودانی، گەڕی یەکەمی گفتوگۆی دوولایەنەی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق، لە بەغدا دەستیپێکردووە.
ئەوەی پێویستە بزانیت: پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەركەوتنی دانوستاندنەكانی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و ئەمریكای راگەیاند، كە لە مانگی ئابی 2023وە دەستیانپێكرد و بە پێکهێنانی لیژنەی باڵای سەربازیی (HMC) كۆتاییهات، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش، ئەمریكا و عێراق لەسەر خشتەیەكی كاتی بۆ چوونەدەرەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان رێككەوتن.
زانیاری زیاتر: ئەمە بۆ داڕشتنەوەی خشتەی زەمەنیی دیاریكراو و ڕوونە كە ماوەی بوونی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە عێراق دیاری بكات و، دەست بە كەمكردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی راوێژكارەكانی بكات لەسەر خاكی عێراق، بۆ ئەوەی ئەركی سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش كۆتایی بێت.
رێكەوتنەكە بەمشێوەیە: پەیوەندییەكان بگوازرێنەوە بۆ پەیوەندی دووقۆڵی گشتگیر لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان لەڕووی سیاسی و ئابووری و كولتووری و ئەمنی و سەربازییەوە، بەجۆرێك گونجاوبێت لەگەڵ روانگەی حكومەتی عێراق. هەردوولاش پاڵپشتی خۆیان بۆ كاری لیژنەكە و ئاسانكاری بۆ ئەركەكانی و خۆبەدوورگرتن لە دروستكردنی بەربەست یان دواخستنی كارەكانی راگەیاند.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 26 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان