
دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق، سكاڵای پەرلەمانتارێكی ڕەتكردەوە كە لەدژی ناردنی زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار بۆ هەرێمی كوردستان، لەسەر سەرۆكوەزیرانی عێراق تۆماری كردبوو.
چیرۆكی سەرەكی: دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق، ئەو سكاڵایەی ڕەتکردەوە کە لەسەر محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق تۆمارکرابوو تایبەت بە ناردنی سێ گوژمەی 700 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە، دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵای مستەفا سەنەد پەرلەمانتاری عێراقی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، سکاڵاکەر سیفەتی یاسایی تیێدا نەبووە.
زانیاریی زیاتر: بەغدا ساڵی ڕابردوو دوو تریلیۆن و 100 ملیار دیناری بە قەرز بۆ هەرێم ناردبوو لەپێناو دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەكە: ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیەی شیعەكان، چەندین جار سكاڵای دژی ناردنی پارە و شایستە داراییەكان بۆ هەرێمی كوردستان تۆماركردووە، بەڵام بەشێكی زۆر لە سكاڵاكانی بەهۆی نایاسایی بوونی ڕەتدەكرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە زاخۆ گەورەترین نافوورە لەسەر ئاستی عێراق دروست دەكرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئێران و عێراق ڕێککەوتنێکی ئەمنی واژۆ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەردار حوسێن: ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە لە چین دروستکراون بۆ کەشوهەوای عێراق گونجاو نین
35 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر پێشانگای سەبەتەی ترێ دەکرێتەوە
59 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئێران و عێراق ڕێککەوتنێکی ئەمنی واژۆ دەکەن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: یەکەم پڕۆسەی دەنگدانی ئەزموونی سەرکەوتوو بوو
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی تۆیۆتای چینی قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 68 کاندیدی دیکەی دوورخستەوە