ئەمریکا: لە سووریا لە بری سەرکردەیەکی قاعیدە کەسێکی سڤیلمان کوشتووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-02

پاشماوەی هێرشەکە - وێنە: Getty
ئاڤا نیوز
ئەمریکا دان بەوەدا دەنێت، ساڵی ڕابردوو لە سووریا بە هەڵە کەسێکی سڤیلی کوشتووە و وایان زانیوە سەرکردەیەکی ڕێکخراوی قاعیدەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، "لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە هێزەکانی ئەمریکا هەڵەیان کردووە و ویستوویانە قاعیدە بکەنە ئامانج، بەڵام کەسێکی سڤیل کراوەتە ئامانج و کوژراوە، ئەمریکا لە ئەنجامی هێرشەکە پەشیمانە".
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسەی کوژراوە ناوی لوتفی حەسەن مەستۆ بووە، کەسێکی جووتیار بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە قاعیدەوە نەبووە.
باکگراوەند: هێرشەکە ڕۆژی 3-5-2023، لە ڕێگەی فڕۆکەوە لە گوندی قۆرقینە لە پارێزگای ئیدلیب، ئەنجام دراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران