
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارە لە تارانی پایتەختی ئێران، ڕێبەری باڵا و سەرککۆماری ئێران ببینێت و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەش کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، دەگاتە تاران بڕیارە چاوی بە عەلی خامەنەیی؛ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بكەوێت، سێ پرسی کە یەكێکیان هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانە تاوتوێ دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: "ڕاگرتنی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئێران هەژموونی لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق هەیە لەو چوارچێوەیەش پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێداگری لەسەر بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتە و لایەنەکان لە ئەجێندای سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران دەبن."
کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی فەرمانگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز وای گوت.
زانیاریی زیاتر:"دڵنیاکردنەوەی ئێران لەوەی هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان دەبن". کارۆخ خۆشناو وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە