
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دوایین مۆڵەت دەداتە لایەنەکانی کەرکووک بۆ ئەوەی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕێک بکەون، ئەگەرنا خۆی کەسێک بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕێکنەکەوتنی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر دانانی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگار، خەریکە پێدەنێتە قۆناغێکی قوورسەوە کە بەدڵی لایەنە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە نییە.
لێدوانە فەرمییەکان: عەزام حەمدانی، ئەندام لە هاوپەیمانی عەزم بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: "ڕەنگە دەستوەردانی حکومەتی ناوەندی ڕووبدات بەدەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئیدارەدانی ئەم پارێزگایە، لەوانەشە وەکو فشارێک بێت بۆ هێزە سیاسییەکان بۆ ئەوەی بە زوویی پارێزگارێک هەڵبژێرن".
لەلایەکی دیکەوە: قەحتان وەنداوی، لێپرسراوی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی پێیوایە چارەسەر بۆ دابەشکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک ئەوەیە "بەشێوەی خوول لە نێوان نەتەوەکان" بێت و دەڵێت: "ئێمەش وەکو تورکمان مافمان هەیە ئەو پۆستە وەربگرین".
زانیاریی تایبەت: سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەگەر بێتو لە کۆبوونەوەی ئایندە لەسەر پۆستی پارێزگار نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوا خۆی کەسێک دادەنێت. ئەو کەسەش عەرەبێکی شیعە مەزهەبە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوتریت: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: "قسەی سەرەتاو کۆتاییمان ڕێککەوتنێکە ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکانی لەسەر بێت". هاوکات گەیلان قادر، پەرلەمانتاری یەکێتی لە عێراق ڕایگەیاند: "یەکێتی دەیەوێت لە ڕێی ئەندامانی خۆیەوە لە پەرلەمانی عیراق ڕێگر بێت لە دانانی کەسێک لەلایەن سەرۆکوەزیران".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا خوازیاری سەرخستنی پرۆسەی ئاشتییە لە توركیا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یاری نێوان عێراق و کوێت لەکاتی خۆی دەکرێت و دوا ناخرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان: لە هەوڵداین هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی سێ بنێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەک تۆن و 170 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بن گڤیر وەک وەزیری ئاسایشیی نیشتیمانی ئیسرائیل دەستنیشان دەکرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆكارەكانی زیادبوونی تەڵاق لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
18 ئازار
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
17 ئازار
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 ئازار
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا خوازیاری سەرخستنی پرۆسەی ئاشتییە لە توركیا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت ئۆتۆمبێلی هایبرێد بکرێتە تەکسی
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لەبارەی نەورۆز: سووتاندنی تایە قەدەغەیە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کوردستان نزیکەی 12%ی سەرۆک خێزانەکان ئافرەتن