
دیمەنێكی قەیسەریی هەولێر پاش ئاگرەكە- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە، قایمقامی هەولێر دەڵێت، 370 دووکان سووتان، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت سووتانی دووكانەكان بەشێكی "خەتای دووكاندارەكانە".
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 09:00ـی شەوی ڕابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەر دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دوو لیژنە بۆ دەستنیشانکردنی زیانەکان و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی پێکهێنراون و ڕاپۆرتێک لەمبارەیەوە ئامادە دەکرێت.
لێدوانە فەرمییەكان: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: بەهۆی ئاگرەکەوە 370 دووکان سووتاون و شەش کەسیش برینداربوون و تاوەکو ئێستاش خەمڵاندنی زیانە ماددییەکان نەکراوە.
لەلایەكی دیكەوە: ئومێد خۆشناو لەناو بازاڕی قەیسەریی هەولێر ڕایگەیاند: ئەو لێپێچینەوانەی پێشوو بەهۆی سووتانی چەند بازاڕێكی دیكە دەستیپێكردووە بەردەوام دەبن، بەشێكی بۆ کەمتەرخەمی خاوەن دووكانەكانە و دووكانەكانیان داناخەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزە ئەمنییەکان لە دەروازەکانی بازاڕەکە و شوێنی ڕووداوەکە بڵاوەیان پێکراوە و بازاڕەکە داخراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە