
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران، قسە لەسەر پرسی هەڵبژاردن نەکراوە.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەریمی کوردستان لە تارانە، لەگەڵ ڕێبەری باڵا، سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران کۆ بووەتەوە، بەهێزکردنەوەی پەیوەندییە سیاسیی، ئابووری و بازرگانییەکان پێداگری لەسەر کراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەندامی شاندەکەیە و لە تاران قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی، "لە کۆبووەنەوەکاندا پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان قسەی لەسەر نەکراوە، بەڵام هەفتەی ئایندە ئەم پرسە یەکلا دەبێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دەبوو ڕۆژی 10ـی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەڵام کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێکارەکانی ئامادەسازی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکە سست کردووە، هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن پڕۆسەکە بۆ مانگی 10 دوابخرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە