
خێزان و منداڵەکانی داعش لە کەمپێکی سووریا - وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
پێنج ساڵ دوای ئەوەی داعش دواهەمین پێگەی خۆی لە باغۆز لە سووریا لەدەست دا، هێشتا هەزاران چەکداری گومانلێکراوی داعش و خێزانەکانیان لە کەمپەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستبەسەرن.
وێنە گەورەکە: زۆربەی وڵاتان ئامادە نین ئەو هاووڵاتیانەیان کە لە کەمپەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریان وەربگرنەوە، بەڵام ئەمریکا بڕیاری داوە 11 کەسیان وەربگرێتەوە و بۆ ئەمریکایان بگەڕێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "چارەسەری درێژخایەن بۆ ئەم قەیرانە ئەوەیە کە وڵاتان ئەو کەسانە وەربگرنەوە، ڕایانبهێننەوە، تێکەڵیان بکەنەوە و دڵنیا ببنەوە لەوەی کە بەرپرسیار بن لە بەرامبەر ئەو هەڵانەی کە ئەنجامیان داون".
زانیاریی زیاتر: لە ناو ئەو 11 کەسەدا، 10 کەسیان سەر بە یەک خێزانن.
لە لایەکی دیکەوە: ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی شەش کەنەدی، چوار ئەڵمانی و یەک فینلەندی بۆ وڵاتەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەر دوو کەمپی هۆل و ڕۆژ لە پارێزگای حەسەکە، زیاتر لە 30 هەزار کەس کە خەڵکی زیاتر لە 60 وڵاتی جیهانن دەستبەسەرن، بەشی هەرە زۆری ئەم کەسانە منداڵن.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: شارەزایان هۆشداریی دەدەن ئەگەر ئەم وڵاتانە هاووڵاتییەکانیان لەم کەمپانە نەبەنەوە و تێکەڵی کۆمەڵگاکانیان نەکەنەوە، ئەگەری هەیە ئەم کەمپانە ببنە هۆی بەرهەمهێنانی نەوەیەکی نوێ لە داعش لە منداڵانی بێناسنامە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران