
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەندامانی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد و، چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە تائێستا هیچ رێککەوتنێک لەبارەی پۆستی پارێزگار و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی نەکراوە
وێنە گەورەکە: رۆژی دووشەممە 29-01-2024، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەبەردەم سەرۆکی دادگای کەرکووک سوێندی یاساییان خوارد.
بەگوێرەى یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانى عێراق، دەبێت دواى 15 رۆژ لە پەسندکردنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن، واتا پێش (08-02-2024) پارێزگارى بەوەکالەتی شارەکە داواى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى نوێ بکات، ئەگەرنا لە رۆژى 16ـیەمیندا (09-02-2024) ئەنجوومەنەکە دەسەڵاتى ئەوەى هەیە بەسەرۆکایەتیى بەتەمەنترین ئەندام کۆببێتەوە.
بۆچی گرنگە: لە دوای ساڵی 2005ـەوە واتا بۆ ماوەی 18 ساڵ لەو شارە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا نەکرابوو، جگە لەوەش شەش ساڵە پۆستی پارێزگاری کەرکووک لەدەستی کورد نەماوە، ئێستا کورد حەوت کورسی بەدەستهێناوە و چاوی لە وەرگرتنەوەی ئەو پۆستەیە، بەو مەرجەی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بگەنە رێککەوتن، چونکە عەرەب و تورکمانیش چاویان لە بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگارە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، بەربژێری دەرچووی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا میدیای گوت: "رێککەوتن بەشێکە لە سیستەمی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک. پارتی دەرگای گفتوگۆ بەسەر هیچ لایەنێک داناخات و، بەئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کورد لە کەرکووک دەڕۆینە سەر مێزی گفتوگۆی لایەنەکان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای پەسەندکردنی ناوەکان، پێویستە راکان جبووری تاوەکو رۆژی (08-02-2024) بانگەوازی کۆبوونەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بکات، هەروەها بەپێی کارنامەی دانیشتن بێت، پێویستە لە یەکەم دانیشتن پارێزگار و دوو جێگرەکەی و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگار و جێگرەکەی هەڵبژێردرێن، بەڵام ئەوە بەبێ رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ناکرێت، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش هیچ هەنگاوێکی جیددی بە ئاراستەی رێککەوتنی لایەنە براوەکانی کەرکووک نەنراوە.
باکگراوند: رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023 هەڵبژادنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای زیاتر لە مانگێکیش کۆمیسۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى کۆتایی پەسندکرد.
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 15 کورسییە و کورسی لایەنەکان بەمشێوەیە:
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: پێنج کورسی
هاوپەیمانیی عەرەبی: سێ کورسی
پارتی دیموکراتی کوردستان: دوو کورسی
بەرەی تورکمانی: دوو کورسی
هاوپەیمانی عروبە: یەک کورسی
قیادە: دوو کورسی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داوایەکی خێرای ئەمریکا بۆ ئەو ئەمریکییانەی لە ئێران ماونەتەوە: جێیبێڵن